لەچاپدراوێکی‌تری نوێی بنکەی ژین

ئەم ڕۆژانەی داهاتوو کتێبی “امبراطوریات، الحدود والقبائل الکردیة، کردستان ونزاع الحدود الترکي- الایراني ١٨٤٣-١٩٣٢”ی دانراوی دکتۆر نەجات عەبدوڵا، کە دکتۆر سوعاد محەمەد خدر لە فەرەنسەیییەوە کردوویە بە عەرەبی، بە ٧٢٢ لاپەڕە، لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکی هەوبەشی نێوان بنکەی ژین و دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان‌دا بڵاودەبێتەوە. بەشی یەکەمی تەرخانە بۆ مەسەلە گشتییەکانی هۆز، کۆمەڵ و سیاسەت لە کوردستان. بەشی دووەم ڕیشەی کێشەی سنووری نێوان تورکیا و ئێرانی لە سەرەتای سەدەی نۆزدەیەمەوە و پەیماننامەکانی لێی کەوتوونەوە، وردکردووەتەوە. بەشی سێیەمیش دەرکەوتنی مەسەلەی کوردی لە سەرەتای سەدەی بیستەمەوە وەک توخمێکی نوێ هێناوەتە بەرباس و نەخشی لەو کێشە سنوورییەدا خراوەتە بەرچاو. کتێبەکە، کە سەرچاوەیەکی گرنگی قۆناغێکی هەستناکی ژیانی گەلەکەمانە، ٢٣ نەخشە و کۆمەڵێک خشتە و بەڵگەنامە و ١٧ پاشکۆ وپێڕستی ناوی کەس و شوێنی خراوەتە تەک.