قوتابیانی قوتابخانەی ئەهلیی جونیەر- سلێمانی

ڕۆژی سێ‌شەممە ٢٠٢٣/١٠/٢٤ قوتابیانی پۆلی هەشتەمی قوتابخانەی ئەهلیی جونیەر لەگەڵ مامۆستایانی بەڕێزیان، سەریان لە بنکەکەمان دا.
سەرەتا باسێکی گشتییان سەبارەت بە بنکەی ژین و بایەخی کۆکردنەوەی کەلەپووری ماددیی نووسراو بۆ کرا. ئەمجا بەشەکانی مۆزەخانەی چاپ لە سلێمانی، مشتوماڵدانی کەرەستەی ڕۆشنبیری، کتێبخانە (بەشی کتێب)، بەشی ڕۆژنامەوانی و وێنە و دەنگ و ڕەنگ‌یان لەگەڵ بەسەرکرایەوە.