شەشەمین میهرەجانی (تمصیر الحلة) ٢٠٢٠ ڕێز لە بنکەی ژین دەنێ

بەو پێیە کە بنکەی ژین پێوەندییەکی توندوتۆڵی ڕۆشنبیریی لەگەڵ هەندێ لە دەزگا و ڕۆشنبیرانی شاری حللەدا هەیە و تا ئێستە ئاڵوگۆڕێکی گونجاوی کتێب و بڵاوکراوە لە نێوان هەردوو لادا کراوە، شەشەمین میهرەجانی (تمصیر الحلة) ئەم‌ساڵ ٢٠٢٠ ڕێزی لە هەریەکە لە ڕەفیق ساڵح، سەرۆکی بنکەی ژین و سدیق ساڵح، ئەندامی ئەنجومنەی بەڕێوەبردنی ژین نا و ڕۆژی ٢٠٢٠/١١/٢٣ لە دانیشتنێک‌دا بەڕێز عەبدوڕەزا عەوەز بە نوێنەرایەتیی شارەکەی، لە بنکەی بەڵگاندن و لێکۆڵینەوەی ژین گەواهینامەی ڕێزلێنانی بەخشییە هەریەکە لەو دوو بەڕێزە. پاشان سەرۆکی بنکەی ژین سپاسی‌کردن کە ئاوڕی دڵسۆزانەیان لە بنکەی ژین داوەتەوە و بە دەربەستی بەهێزکردنی ئەو پێوەندییە کولتوورییەی نێوان هەردوو لان. ئەمەیش دواجار خێر بۆ بەرژەوەندی گشتی دەداتەوە و دەبێتە بناغەی پێوەندییەکی دۆستانە بە قازانجی ڕۆشنبیرییەکی ڕەسەنی عیراقی‌