شاندێکی زانکۆی کوردستان – سنە لە بنکەی ژین

پاش‌نیوەڕۆی سێ‌شەممە ٢٠٢٢/٩/٢٧ شاندێکی مامۆستایانی زانکۆی کوردستان لە شاری سنە، کە پێک‌هاتبوو لە بەڕێزان د. ئومێد قادرزادە، بەرپرسی توێژینگەی کوردستانناسی، د. حوسێن دانیش‌فەڕ، بەڕێوەبەری توێژینەوەی زانکۆی کوردستان، د. مەسعوود بیننەندە و د. ئازاد، سەریان لە بنکەی ژین دا. بەوپێیە کە پێشتر نووسراوی لێک‌تێگەیشتن لە نێوان هەردوو لادا  ئیمزاکراوە، نووسراوی لێک‌تێگەیشتنەکەیان تازەکردەوە و پێکەوە باسی ئەم خاڵانەی لای خوارەوەیان کرد:

١. بەشداریی هەردوو لا لە دیجیتاڵکردنی ڕۆژنامەکانی ئێران‌دا.

٢. هەردوو لا پڕۆژەی هاوبەشیان بۆ لەچاپدانی کتێب هەبێ.

٣. هەردوو لا هەوڵ بۆ نووسینەوەی مێژووی کتێبخانە گشتی و تایبەتەکان بدەن.

٤. داتابەیسێک بۆ تێدا کۆکردنەوە و ناساندنی سەرجەمی کتێبی کوردی سازبکرێ.

هەردوو لا لە هەوڵ‌دا دەبن بۆ بەجێ‌هێنانی ئەم خاڵانە.