سەعات ١١ی پێشنیوەڕۆی دووشەممە ٢٠٢٥/١٢/١ شاندێکی “دامەزراوەی ڤیم” بە سەرۆکایەتیی خاتوو لاڤە حیکمەت، سەرۆکی دامەزراوەکە، سەری لە بنکەکەمان دا.
سەرەتا هەموو یەکە و بەشەکانیان لەگەڵ بەسەرکرانەوە و زانیاریی پێویستیان لەبارەیانەوە بۆ ڕوونکرایەوە. پاشان هەردوو لا پێکەوە دانیشتن و کەوتنە باسوخواس سەبارەت بە خاڵە ناوکۆیییەکان و ئەگەری کاری هاوبەشی نێوانیان بۆ خزمەتی گشتی و هاودەنگبوون -بۆ نموونە- بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی هاوبەشی چاپ و لەوانەیش لەچاپدانی وێنەکانی فۆتۆ ڕەفیق بە کتێب، پاش پۆلێنکردن و ڕێکخستنیان بەپێی بابەت، لەبەر بایەخە مێژوویییەکانیان، جگە لە لەچاپدانی ئەو بەرهەمانەیش کە جێگەی بایەخی هەردوو لان.
سەرەنجام هەردوو لا هیواداربوون ئەم دیدار و لێکنزیکبوونەوەیە ببێتە مایەی خزمەتێکی زیاتر و پەرەپێدانی کاری پێکەوەیی لە نێوان دەزگا کولتوورییەکانی کوردستاندا.