شاندی کۆمپانیای ئانزوو و سەردانی بنکەی ژین

نیوەڕۆی یەک‌شەممە ٢٠٢٤/٤/٢١، شاندێکی کۆمپانیای ئانزۆ، کە پێک‌هاتبوو لە بەڕێزان دکتۆر کاوان کەریم غەفوور، بەڕێوەبەری کۆمپانیا و ڕێباز مەحموود، ئەندازیاری تەلارسازی، بە ئامادەبوونی بەڕێز مامۆستا ڕێبوار عومەر، سەریان لە بنکەکەمان دا.
پاش ئەوەی هەموو بەش و یەکەکانیان لەگەڵ بەسەرکرایەوە، بەڕێزیان ڕوونی‌کردەوە کە چەندجارێک باسی بایەخی گەورەی کارەکانی ژین‌یان بۆ کراوە و ئێستەیش کە لە نزیکەوە ڕاستییەکان بە چاوی خۆیان دەبینن، ئامادەن بەشێک لە کێشە و پێویستییە گرنگ و ناچارییەکانی ژین چارەسەر و دابین بکەن، لەوانە: کێشە تەکنیکییەکانی کارەبای تەلاری ژین، کێشەی بەردەوامی چۆنایەتیی گەرم و سارد-کردنەوەی هۆڵی پیرەمێرد، کە هێشتا وەکوو پێویست کەڵکی لێ‌نەبینراوە.
بەڕێوەبەرانی ژین، لای خۆیانەوە، سوپاسی گەرمی بەڕێزانی کۆمپانیای ئانزۆیان کرد بۆ بەدەنگەوەهاتن و هاوکارییان و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن.