شاندی ڕێکخراوی شانۆی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢٢/٧/٢٧، شاندێکی ڕێکخراوی شانۆی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست Middle East Theater سەری لە بنکەکەمان دا. بەڕێوەبەری بنکەی ژین سەرجەمی بەشەکانی نیشان دان و پاشان گفتوگۆیێکی درێژخایێن سەبارەت بە ئامانج و کار و چالاکییەکانی بنکەی ژین کرا و قسە لەسەر ڕێ‌وشوێنەکانی هاوکاری و سوودگەیاندنی هاوبەش کرا.