شاندی پەیمانگەی لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی- عیراق

ڕۆژی شەممە ٢٠٢٣/١٠/٢١ شاندێکی پەیمانگەی لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی- عیراق (تاری) The Academic Research Institute- Iraq، کە پێک‌هاتبوو لە بەڕێزان ئەماندا لۆنگ، بەڕێوەبەری جێ‌بەجێ‌کەر لە واشنگتۆن و لانە حەداد، بەڕێوەبەری لقی هەولێر، سەریان لە بنکەکەمان دا.
سەرەتا ئامانج و ئەرکەکانی ئەم دەزگایەیان بۆ باس‌کرا و هەندێ لەو کێشانەیش کە هێشتا لەبەر نەبوونی زانیاریی پێشوەخت وەکوو پێویست چارەسەرنەکراون. پاشان هەموو یەکە و بەشەکانیان نیشان‌درا. بەگشتی خۆشحاڵ‌بوون بە بینینی بنکەی ژین وەک دەزگایێکی ئەرشیفیی زانستی، کە خزمەتی هەمووان دەکا بەبێ جیاوازی و داواکاربوون پێوەندیی نێوان هەردوو لا بەردەوام‌بێ و ئامادەگیشیان بۆ هەموو شێوە هاوکارییەکی پێویست خستەڕوو.
ئێمەیش لای خۆمانەوە سپاسیان‌دەکەین و بەهیواین ئەم پێوەندییە خێر بۆ هەردوو لا بداتەوە.
https://www.tarii.org