شاندی دەزگای ڕوانگە

شاندێکی لقی سلێمانیی دەزگای ڕوانگە ڕۆژی ٢٠٢٦/٤/٢٩ سەری لە بنکەکەمان دا. هەردوو لا باس‌وخواسێکی زۆریان سەبارەت بە کاری خۆیان و مەسەلەی ئەنجامدانی پڕۆژەی هاوبەش کرد.
شاندەکە، وێڕای ئەوەی کۆمەڵیک کتێبی بە دیاری پێشکەشی یەکەی کتێبخانەکەمان کرد، نیشانی دا ئامادەی هاوکاریی ژین و بەشدارییە لە پڕۆژەی چاپی بڵاوکراوەکانی‌دا. ‘ژین’یش لای خۆیەوە سوپاسگوزاری ئەم هەڵوێستەیە و هیوادارە ئەم پێوەندییە کولتوورییە بەرەو ئاستێکی بەرزتر ببا.