شاندی “ئەکادیمیای زانست”

ڕۆژی شەممە ٢٠٢٣/١٠/٢٨ شاندێکی حەوت‌کەسیی خاتوونی ڕێزداری ئەکادیمیای زانست، بە سەرپەرشتیی بەڕێز دکتۆر عومەر عەبدولعەزیز، سەری لە بنکەکەمان دا.
سەرەتا زانیاریی گشتیی سەبارەت بە بایەخی ئەرشیف و بنکەی ژین و جۆری کۆکراوەکەی و ئامانج و ئەرکەکانیی بۆ باس‌کرا، پاشان ژووری هەموو یەکە و بەشەکانی بنکەیان لەگەڵ بەسەرکرایەوە و ڕوونکردنەوەی پێویستیان لەبارەی هەر یەکەیانەوە پێ‌درا.
ئەندامانی شاندەکە دڵخۆش‌بوون بە لەنزیکەوە بینینی ئەم دەزگایە و سەرنجێکی بەجێیان درکاند، کە ئەویش ئەوەبوو بەڕێوەبەرانی بنکەی ژین پێویسە هەوڵی زیاتر بدەن بۆ سوودی پتر وەرگرتن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی و بەتایبەت فەیسبوک و لاپەڕەی تایبەتی بنکە، بۆ گەیاندنی پەیام و چالاکی و ئامانجی خۆیان و دەوری زیاتر گێڕانیان لە بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی مێژوودۆستی و خەمخۆری‌نوواندن‌دا بۆ کۆکردنەوە و پارێزگاریی کەلەپووری شارستانیی کوردەواری.