سەردانێکی تایبەت بۆ پڕۆژەیەکی زانستی

سەعات ١٠ی سەرلەبەیانیی یەک‌شەممە ٢٠٢٦/٥/٣ هەردوو بەڕێز جەبار یاوەر و لیوا قارەمان شێخ کەمال قەرەداخی، ڕاوێژکاران لە “دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی”، سەریان لە بنکەکەمان دا.
بەڕێزانیان لەگەڵ بەرپرسانی ژین کۆبوونەوە و ڕوونیان‌کردەوە لە هەوڵی دامەزراندنی “ناوەندێکی لێکۆڵینەوەی ستراتیجیی سەربازی‌”دان و داواکاربوون ‘ژین’ لای خۆیەوە هاوکار و پشتیوانیان بێ بۆ سەرخستنی ئەم پڕۆژەیە. پاش گفتوگۆ و باس‌وخواسێکی چڕوپڕ، لەسەر ئەوە پێک‌هاتن کە: ژین لەم ڕووەوە یارمەتیدەربێ؛ هەم ئاسانکاری بۆ پەیداکردن و بەدەست‌هێنانی کۆکراوەی لای بنەماڵەی ئەفسەرانی کوردی سوپای عیراق بکا و هەم هەموو پێویستییەکی تەکنیکی بۆ بەڵگاندن بخاتە بەردەست و خۆیشی هەر کەرەستەیەکی بەڵگەنامەیی شک‌ببا، بیخاتە خزمەتی پڕۆژەکە.