سەردانی ڕۆشنبیرانی کوردی خوراسان

پێش‌نیوەڕۆی یەک‌شەممە ٢٠٢٣/٤/٣٠ پێنج ڕۆشنبیری کوردی خوراسان، کە بریتی‌بوون لە بەڕێزان دکتۆر عەلی ڕەحمەتی و محەمەدتەقی هونەرپیشە و حوججەت کاری و حسێن خدمەتگوزار و یووسف موتوەلیی حەقیقی، بە ڕێبەدییی بەڕێزان دکتۆر عومەر عەبدولعەزیز و دکتۆر یەحیا ڕێشاوی، سەریان لە بنکەی ژین دا. زانیاریی پێویستیان سەبارەت بە بنکەکەمان بەگشتی بۆ شی‌کرایەوە و شادمان‌بوون بە هەبوونی دەزگایێکی ئەرشیفیی لەم شێوەیە و بە بینینی بەشەکانی کتێبخانە (بە گشتی و تایبەتەوە) و دەستنووس و بەڵگەنامە و مشتوماڵدانی دەستنووس.