سەردانی پسپۆڕێکی بیانی

سەردانی  پسپۆڕێکی بیانی

ڕۆژی یەک‌شەممە ٢٠٢٣/١١/١٣ بەڕێز ڕەسڵ ماسی کە پسپۆڕێکی دەروونناسە و بە خۆبەخشی وەک ڕاسپێردراوێکی کڵێسەی نێودەوڵەتیی مەسیحی سلێمانی (ICS) لە کەمپەکانی ئاوارەکانی ناو هەرێمی کوردستان و وەک مامۆستایش لە پڕۆژەی لایف سێنتەر Life Center کاردەکا، سەری لە بنکەکەمان دا.

هەموو یەکە و بەشەکانی لە نزیکەوە دی و ئەرک و کاروباری هەر یەکەی بۆ ڕوون‌کرایەوە و ئامانج و ئەرکەکانی بنکەی وەک ئەرشیفێکی زانستی و کۆکەرەوەری زانیاری و سەرچاوەی هەمەجۆری بەبێ جیاوازی بۆ باس‌کرا. بەڕێزیان دڵخۆش بوو بە هەبوونی دەزگایێکی لەم شێوەیە و سەرسامی و دەستخۆشیی خۆی دەربڕین.