سەردانی نوێنەرانی پەیمانگەی گوێتەی ئەڵمانیا

سەعات ٩:٣٠ی سەرلەبەیانیی پێنج‌شەممە ٢٠٢١/٦/١٠، نوێنەرانی لقی عێراقی پەیمانگەی گوێتەی ئەڵمانیا، کە بریتی‌بوون لە: ئەنایس بوێلکە Anais Boelicke- بەڕێوەبەر، ئەننا دیمیتریەڤیچ Anna Dimitirjevic – بەشی زمان، کۆنستەنتین شیفەرKonstantin Schaffer – بەشی کەلتوور، ساهیها ئینگلەر Sahiha Engler – بەشی کەلتوور و شەماڵ سەبری- بەشی کەلتوور، بە دەست‌پێشخەری و ڕێنوێنیی بەڕێز شیروان عەلی، مامۆستای کۆلیجی هونەری زانکۆی سلێمانی، سەریان لە بنکەی ژین دا. بەڕێوەبەری بنکە، بەش بە بەشی بنکەی نیشان‌دان و ئامانج و ئەرک و چالاکییەکانی دەزگاکەی بۆ ڕوون‌کردنەوە. ئەنایس بوێلکەیش لە کۆتایی‌دا سپاسگوزاریی خۆی نوواند سەبارەت بە گەورەیی و شێوە و فرەڕەنگیی کۆکراوەکەی بنکەی ژین و خۆی و شاندەکەیی بە شەرەفمەند زانی کە هەلی بەسەرکردنەوەی ناوەندێکی وەها گرنگی ئەرشیفییان بۆ هەڵکەوتووە.