سەردانی میوانانی ڕۆژهەڵات و ئێران

پێش‌نیوەڕۆی شەممە ٢٠٢٣/١٠/١٤ بەڕێزان دکتۆر نیعمەتوڵڵا فاضلی، دکتۆر خالید تەوەکولی، دکتۆر موختار نووری و فەرهاد ئەمین‌پوور، کە میوانی ٢٦هەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گەلاوێژ بوون، سەریان لە بنکەی ژین دا.
سەرەتا هەموو یەکە و بەشەکانیان لەگەڵ بەسەرکرایەوە و زانیاریی پێویستیان لەبارەیانەوە پێ‌درا. پاشان بەڕێوەبەری بنکەی ژین، لە دانیشتنێکی دۆستانەدا، کۆمەڵێک ڕاستیی سەبارەت بە شێوەی کارکردن و ئامانج و چالاکیی دەزگاکە ڕوون‌کردەوە.
ئەمجا بەتایبەت دکتۆر فاضلی، سەرباری دەست‌خۆشی لەم هەوڵە بەرزە کولتوورییە، کۆمەڵێک سەرنج و بۆچوونی خۆی وەک شارەزایێکی بوارەکە و ئاگاداری پڕۆژەی لە شێوەی بنکەی ژین، درکاند، کە سەرجەمیان جێی بایەخ و ئاوڕلێدانەوەی جیددین. میوانان شادمان‌بوون کە ئەم دەزگایە توانیویە بە شێوەیێکی زانستی کاربکا و بایەخ بە مێژووی کوردستان و وڵاتانی ئێران و تورکیا و سووریا و عیراق بدا و نەخشی هەبێ لە خزمەتکردنی مێژووی ناوچەکە و دابینکردنی کەرەستەی متمانەپێکراو بۆ توێژینەوەی زانستی.