سەردانی منداڵانی باخچەی هەڵاڵە

پێش‌نیوەڕۆی سێ‌شەممە ٢٠٢٥/٤/١٥، منداڵانی “باخچەی منداڵانی هەڵاڵە” (حکوومی)، لە گەشتێکی ناساندن و فێربوون‌دا، بە یاوەریی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی باخچەکەیان، سەریان لە بنکەکەمان دا. بەشەکانی مۆزەخانەی چاپ لە سلێمانی، مشتوماڵدانی دەستنووس و کتێبخانەی ناوەندی‌یان لەگەڵ بەسەرکرایەوە.