سەردانی لیژنەیەکی مۆزەخانەی پەروەردەیی

ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٢/٦/٢٧ لیژنەیێکی مۆزەخانەی پەروەردەیی سەری لە “بنکەی ژین” دا و چاوی کەوت بە مامۆستا ڕەفیق ساڵح، بەڕێوەبەری بنکە. لیژنەکە ڕایگەیاند کە وا خەریکی دامەزراندنی “مۆزەخانەی پەروەردەیی”ن لە پارێزگای سلێمانی و پێویستییەکانی لە بەرەوە دابین‌دەکەن، پێشنیازی ڕێنوێنی و هاوکاریی ئەو پڕۆژەیەیەیان خستەڕوو. بەڕێوەبەریش بە هەموو ئامادەگییەکەوە دڵنیای‌کردنەوە کە ئەنجومەنی بەێوەبردنی بنکەی ژین زۆر خۆشحاڵە بە کارێکی شارستانیی لەو جۆرە و ئەوەی لەم لایەنەوە پێی‌بکرێ، درێغی‌ناکا و بەوپەڕی لەخۆبوردوویییەوە پشتیوان و هاوکاریان دەبێ.