سەردانی قوتابیانی قوتابخانەی تێکەڵاوی ژیر

بەیانیی یەک‌شەممە ٢٠٢٣/١/٢٢ قوتابیانی پۆلەکانی یازدەیەمی زانستی و ئەدەبیی قوتابخانەی تێکەڵاوی ژیر، لەگەڵ چەند مامۆستایێکی بەڕێزی قوتابخانەکەیان، سەریان لە بنکەی ژین دا.
بەڕێوەبەری بنکە و ئەندامێکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن، قسەی زۆریان سەبارەت بە هەم خوێندن و ئەرکی قوتابی و هەلەکانی ژیان و قەدرزانینی کات و ڕەنجی خێزان و مامۆستایان و پێویستییان بۆ خزمەتی دواڕۆژی کوردەواری و هەم پڕۆژەی ئەرشیفەکەی “بنکەی ژین” وەک هەوڵێکی شارستانانە بۆ بنیاتنانی یادەوەرییەکی دەستەجەمعی بۆ کردن و پاشانیش زۆری بەشەکانیان نیشان‌درا و کاروباریان و شێوەی کارکردنیان بۆ ڕوون‌کرایەوە. هەمووان دڵخۆش‌بوون بە بینینی ئەم تەلارە گرنگەی خزمەتکردنی کولتوور و ڕۆشنبیری لە هەرێمی کوردستان.