سەردانی قوتابیانی قوتابخانەی بنەڕەتی کامەران بەدرخان

تاقی بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠١٩/١١/٤ قوتابیانی قوتابخانەی بنەڕەتی کامەران بەدرخان لەگەڵ مامۆستای خۆیان بە سەردانی زانستی هاتنە بنکەی ژین. سەرۆکی بنکە قسەی لە بارەی بنکە و چالاکی و کارەکانیەوە بۆ کردن و بەشەکانی بنکەیشیان نیشان درا. ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بنکەی ژین ئەم جۆرە سەردانانە بە پێویست دەزانێ بۆ خوڵقاندنی هۆشیارییەکی شارستانی لای قوتابیانی کورد.