سەردانی قوتابخانەی دینای بنەڕەتی

ڕۆژی ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ قوتابیانی پۆلی نۆیەمی قوتابخانەی دینای بنەڕەتی بە سەرپەرشتی مامۆستا بەهار و مامۆستا پاراو سەریان لە بنکەی ژیندا. بەڕێوەبەری بنکەی ژین باسێکی گرنگی لە بارەی زانست و فێرکردن خستەڕوو. هەروەها بایەخی ئەرشیف و کاری ڕۆژنامەوانی بە وردی بۆ باسکردن. پاشان قوتابیان سەرجەم بەشەکانی بنکەیان لە نزیکەوە بینی و دڵخۆش بوون بە بوونی شوێنکی لەم شێوەیە.