سەردانی شاندی ڕێکخراوی CDO

ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢٣/٧/١٩ بەڕێز بەختیار ئەحمەد ساڵح، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی CDO و شاندێکی هاوڕێی، سەریان لە بنکەکەمان دا. بەڕێزیان ڕایگەیاند کە ڕێکخراوەکەیان نیازیەتی ڕۆژی ٢٠٢٣/٩/٥ “فیستیڤاڵی کاری خێرخوازی لە پارێزگای سلێمانی” لە باخچەیێکی گشتیی شاری سلێمانی سازبکا، بۆ نیشاندانی بایەخی زۆری خێرخوازی و دەستگیرۆیی و ڕێزنان لەو کەس و دەستە و تاقمانە کە خۆبەخۆ کاری‌وایان لێ‌وەشاوەتەوە و بە بیرێکی مرۆدۆستانە بە هانای خەڵکەوە چوون. بەرپرسانی بنکەیش گفتیان دا هەموو بەڵگەنامەیێکی پێویستی ئەم لایەنەی ژیانی کۆمەڵاتیمان، بەتایبەت لە قۆناغی حوکمی پاشایەتیی عیراق‌دا، بخەنە بەردەست، بۆ سەرخستنی پڕۆژەکە و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن.