سەعات ٥,١٠ی پێشنیوەڕۆی چوارشەممە ٢٠٢٦/٣/٤ شاندێکی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی، بە سەرۆکایەتیی بەڕێز عەلی حسێن، بەرپرسی سەرکردایەتییەکە و ئەندامێتیی بەڕێزان فازیل ڕەئووف و د. ئەشواق جاف، ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی، سەریان لە بنکەکەمان دا.
سەرەتا لە دانیشتنێکی دۆستانەدا گەلێک قسە و باس سەبارەت بە بنکەی ژین و پێویستییەکانی کرا و بەڵێنی هەموو هاوکاری و پشتیوانییەک درا. پاشان هەموو یەکە و بەشەکان لەگەڵ شاندەکە بەسەرکرایەوە و هەمووان شادمانبوون بە کۆکراوەکان و بەو قۆناغە گرنگانە کە ژین وەک ئەرشیفێکی سەربەخۆ لە بەجێهێنانی ئەرکەکانی خۆیدا بڕیونی.