سەردانی شاندی زانکۆی سۆران ڕۆژی هەینیی ڕێکەوتی ١٤ /٦ /٢٠١٩

شاندێکی زانکۆی سۆران کە پێک‌هاتبوو لە بەڕێزان دکتۆر موسڵیح مستەفا سەرۆکی زانکۆ، دکتۆر نەهرۆ زاگرۆس یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، دکتۆر هەژار ئەحمەد بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و دکتۆر هێمن خۆشناو سەری لە بنکەی ژین دا. شاندەکە هەموو بەشەکانی بنکەی بینی و پاشان گفت‌وگۆیەکی دۆستانە سەبارەت بە چۆنایەتیی بنیاتنانی پێوەندییەکی زانستی لە نێوان هەردوو لادا کرا و وا پەسەندکرا سەرەتا بە نووسراوێکی لێک‌تێگەیشتن دەست پێ بکرێ، کە وا بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا ئیمزابکرێ. شاندەکە شادمان بوو بەم سەردانە و ئاستی کارەکانی بنکەی بەرز نرخاند. شایانی وتنە، بنکەی ژین لەمێژە هاوکارییەکی توندوتۆڵی لەگەڵ بەشی دەستنووسخانەی ئەو زانکۆیەدا هەیە.