سەردانی شاندی دامەزراوەی کەریمی عەلەکە

شاندێکی دامەزراوەی کەریمی عەلەکە، بە سەرۆکایەتیی بەڕێز شاخەوان سدیق و ئەندامێتیی بەڕێز سوهەیب فارووق، سەری لە بنکەکەمان دا.
پاش باسکردنی کار و چالاکیی هەردوو لا، شاندەکە پێشنیازی پڕۆژەیەکی هاوبەشی لەگەڵ ژین کرد، بۆ بەستنی کۆنفرانسێکی زانستی سەبارەت بە دەستنووس و بایەخ و کاریگەریی لە ژیانی کولتووریمان‌دا. ژین، لای خۆیەوە، وەک بنەمای کار پێشنیازەکەی پێ دروست‌ بوو و داوای‌کرد پێشنیازەکە بخاتە بەردەم ئەنجومەنی بەڕێوەبردن، بۆ بڕیارلێدان و پاشتر دانانی ڕێ‌وشوێنی پێویست بۆ پێکەوە ئەنجامدانی پڕۆژەکە. ئەمجا شاندەکە هەموو یەکە و بەشەکانی لەگەڵ بەسەرکرایەوە و زانیاریی پێوستی سەبارەت بە هەر یەکەیان بۆ ڕوون‌کرایەوە.