سەردانی شاندی ئەنجومەنی ئەدەبیی ئادان (سنە)

پێش‌نیوەڕۆی یەک‌شەممە ٢٠٢٣/١٠/١٥، شاندێکی ئەنجومەنی ئەدەبیی ئادان – سنە، کە پێک‌‌هاتبوو لە بەڕێزان: حامید حیسامی – سەرۆکی ئەنجومەن، ئیقباڵ ئەحمەد محەمەد، فەرید حەبیب فەیزوڵڵا، نەجمەدین محەمەد سدیق و ئەردەشیر مەنسوور مەحموود، بە یاوەریی ساڵح بێچار، سەری لە “بنکەی ژین” دا.
بەڕێوەبەر و تەواوی کارمەندانی بنکە پێشوازییەکی شایستەیان لێ‌کردن. پاش بەسەرکردنەوەی یەکە و بەشەکان و ڕوونکردنەوەی زانیاریی پێویست لەبارەیانەوە، کورتەی کار و چالاکییەکانی ساڵانی ڕابوردووی بنکە، لە دانیشتنێکی دۆستانەدا، بۆ میوانەکان باس‌کرا، سەرباری ئەوەی کە چەندین کتێب و چاپکراوی دانسقەیشیان پێشکەش‌کرا.
جێی ئاماژەیە ئەنجومەنی ئەدەبیی ئادان، لەپای ماندووبوون و دڵسۆزیی بەڕێوەبەر و کارمەندانی ئەم دەزگایەدا، پەیکەر (تەندیس)ی سوپاس و پێزانینی خۆیان پێشکەشی بەڕێوەری بنکە و شاعیر و نووسەر، ساڵح بێچار کرد.