سەردانی دکتۆر موراد ئیسی

ئێوارەی ڕۆژی پێنج‌شەممە ٢٠٢٣/٢/٢ دکتۆر موراد ئیسی، مامۆستای زانکۆی پانتیۆن لە یۆنان، کە بەشداری سیمپۆزیۆمی ڕۆژی ١/٢ی زانکۆی سلێمانی بووبوو، سەبارەت بە یۆنان و کوردستانی عیراق: ئاڵنگاری و چارەسەرە هاوبەشەکان”، سەری لە بنکەی ژین دا.
هەموو بەشەکانی لە نزیکەوە بینی و قسەی لەبارەیانەوە بۆ کرا. بەڕێزیان بە ڕادەیێک شادمان بوو، لە خۆشیی ئەم پڕۆژە گرنگ و بەهادارەی وڵات، فرمێسکی شادی بە چاوی‌دا هاتەخوارێ و ڕایگەیاند: بینینی ئەم کۆکراوەیە، بۆ من شتێکی چاوەڕواننەکراو بوو و ئێستە پێم وایە پاشەڕۆژمان ڕوونە و نیشانەی ئەوەیە کە پەروەردەمان ڕوولەباشی و گەشانەوەیە.