سەردانی دکتۆر محەمەدڕەشید قەرەداخی

دکتۆر محەمەدڕەشید قەرەداخی، خاوەندی هەردوو کتێبی “فەرهەنگی ئازادی” و “فەرهەنگی ئازادیی نوێ”یە و هەردووکیان فەرهەنگی ئینگلیزی- کوردین، ئەوەی یەکەمیان ٢٢٠٠٠ بیست‌ودوو هەزار وشەی لەخۆگرتووە و ئەوەی دووەمیشیان کورتکراوەی وشە سەرەکییەکانی فەرهەنگەکەی پێشووە و بەم کارە زانستییە گرنگە خزمەتیکی شایانی بە کتێبخانەی کوردی کردووە.
ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٣/١١/١٣ بەڕێزیان لەگەڵ بەڕێز خاتوو بەیان محەمەد مەلا ئەمینی هاوسەری، کە هەردوو دانیشتووی ئەمریکان، سەریان لە بنکەکەمان دا. بەڕێزیان هەموو یەکە و بەشەکانیان لە نزیکەوە بینی و ئاگاداری شێوەی کارکردن و بەڕێوەچوونیان بوون. پاشتر لە دانیشتنێک‌دا خۆشحاڵیی خۆیان بەم دەسکەوتە شارستانییەی کوردەواری دەربڕی و بەرز نرخاندیان، دەست‌خۆشیشیان لە کارمەندان و بەڕێوەبەرانی بنکەی ژین کرد و هیوای پێشکەوتن و گەشەکردنی زیاتریان بۆ خواست.