سەردانی دکتۆر بورهان یاسین

ڕۆژی یەک‌شەممە ٢٠٢٢/١١/٦ بەڕێز دکتۆر بورهان یاسین، نووسەر و ڕۆشنبیر و لێکۆڵەرەوەی گەورەی گەلەکەمان، کە ئێستە بە سەفەرێکی چەندڕۆژی لە سلێمانی‌یە، لە دەرفەتێکی‌دا سەری لە بنکەی ژین دا. بەڕێزیان هەم چەند کتێبێکی گرنگ و دانسقەی کردبووە دەستەدیاریی خۆی بۆ بەشی کتێبخانەکەمان و هەم هەستی بەویژدانانە و دڵسۆزانەی خۆی دەربڕی و “بنکەی ژین”ی بە دەزگایەکی ئەرشیفیی بایەخداری هەرێمی کوردستان ژمارد و هیوای پێشکەوتنی زیاتری بۆ خواست. بەڕێوەبەری بنکەیش زۆر سوپاسی کرد و پشتیوانیی ماددی و مەعنەویی کەسانی وەک بەڕێزیانی بە مایەی بەردەوامی و سەرکەوتنی بنکەی ژین و باشتر بەڕێوەچوونی کاروبارەکانی دانا.