سەعات ٩ی بەیانیی پێنجشەممە ٢٠١٩/١٢/١٢ دوو پسپۆڕی کتێبخانەی نیشتمانیی فەرەنسە، بەڕێزان (ستێفان شووان)، ڕاسپێردراوی لیژنەی نوێنەرایەتیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا و (لۆران هێریشێر)، سەرۆکی بەشی خزمەتگوزاریی بەڵگەنامە ڕۆژهەڵاتییەکانی ئەو کتێبخانەیە، سەریان لە بنکەی ژین دا. یەک بە یەکی بەشەکانیان لە نزیکەوە و بە وردی بینی و زانیاریی پێویستیان لە بارەیانەوە پێ درا. پاشان لە دانیشتنێکدا قسەی زیاتریان سەبارەت بە بنکە و کاروبارەکان و کێشە تەکنیکییەکانی بۆ کرا و وەڵامی پرسیارەکانیان درایەوە. ئەوانیش، وێڕای سەرسامییان بە کۆکراوەکانی بنکە و بایەخ و سەنگینییان، بە خۆشحاڵییەوە -وەک پێشنیازیانکرد- ئامادەبوون بنکەی ژین بکرێتە لایەنێکی هاوبەشی پێگەی ئەلکترۆنیی Bibliothique D`Orient کە بە زمانەکانی فەرەنسەیی، ئینگلیزی و عەرەبییە و هاوکاری چارەسەری کێشەی تەکنیکیی تایبەت بە کۆکراوەی بەڵگەنامەیشی بن. ئەو پێگەیە چەند وڵاتێکی وەک لوبنان، میسر، … هاوبەشییان تێدا کردووە و بەڵگەنامەی -بەپێی قانوونی بەڵگەنامەی فەرەنسەیی- لە ١٨٠٠ بەدواوە تا ١٩٤٥ی تێدا دەخرێتەڕوو.
ئەم سەردانە پتر لە سێ سەعاتی خایاند.