سەردانی خوێندکارانی زانکۆی هەڵەبجە

ڕۆژی شەممە ٢٠٢٣/٥/٢٠ خوێندکارانی پۆلی یەکەمی بەشی ڕاگەیاندنی زانکۆی هەڵەبجە، لەگەڵ مامۆستای بەڕێزی خۆیان، سەریان لە بنکەکەمان دا. سەرەتا باسی ناو و لۆگۆی بنکە و دەوری وەک شوێنێکی تایبەت بە کۆکردنەوە و هەڵگرتن و پاراستنی سامانی بەڵگەنامە، دەستنووس، کتێب، گۆڤار و ڕۆژنامە، وێنە و نەخشە و … کرا. پاشان بەشەکانی وەک مۆزەخانەی چاپ لە سلێمانی، مشتوماڵدانی دەستنووس، دەستنووس، کتێبخانە (گشتی و گۆڤار و ڕۆژنامە)، کۆکراوەی تایبەتی هەر یەکە لە خودابەخشیوان عادل موڕاد، دکتۆر کەمال فوئاد، دکتۆر ئیحسان فوئاد، هیلال ناجی، شێخ محەمەدی خاڵ، مەلا عەبدولکەریمی مودەریس‌یان لەگەڵ بەسەرکرایەوە. خوێندکاران پرسیاریان سەبارەت بە چەند خاڵێکی گرنگ هەبوو، بەوردی بۆیان ڕوون‌کرایەوە.