سەردانی خوێندکارانی زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی

ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢٣/٦/٢١، کۆمەڵێک خوێندکاری بەشی زانستە کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی، بە سەرپەرشتیی مامۆستایان بەڕێز ئالینە جەباری، بۆ بەجێ‌هێنانی ئەرکێکی دەرسی مێژووی کورد، سەریان لە بنکەکەمان دا. باسی ئەرک و ئامانجەکانی ئەم دەزگا ئەرشیفییەیان بۆ کرا و بەشەکانیان لەگەڵ بەسەرکرایەوە.