سەردانی خوێندکارانی بەشی گرافیکی کۆلیجی هونەر/ زانکۆی سلێمانی

ڕۆژی ٢٠٢٦/١/٤ کۆمەڵیک خوێندکاری بەشی گرافیکی کۆلیجی هونەری زانکۆی سلێمانی، بە یاوەریی بەڕێز سەفین محەمەد لە ڕێکخراوی ئارت‌پڵەس، سەریان لە بنکەکەمان دا. سەرەتا بەش و یەکەکانیان بەسەرکردەوە و زانیاریی پێویستیان لەبارەیانەوە بۆ ڕوون‌کرایەوە. پاشان قسەیان سەبارەت بە ئامانج و ئەرک و چالاکییە جۆربەجۆرەکانی “بنکەی ژین” بۆ کرا و پێیان‌ڕاگەیێندرا: ژین ئامادەی هەموو هاوکارییەکی خوێندکارانی هەموو ئاستە جیاجیاکانی زانکۆیە و دەرگەی کراوەیە بۆ بەدەنگەوەهاتن و بەجێ‌هێنانی پێویستییە زانستییەکانیان، ئەوەندەی پێوەندیی بە کارەکانی خۆیەوە هەبێ.