سەردانی خوێندکارانی بەشی مێژووی کۆلێجی پەروەردەی زانستەمرۆڤایەتییەکان لە سەییدصادق

ڕۆژی ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ خوێندکارانی قۆناغی دووەمی بەشی مێژووی کۆلێجی پەروەردەی زانستەمرۆڤایەتییەکان لە سەییدصادق، بە سەرپەرشتی د.سەلام عەبدولکەریم (ڕاگری کۆلێج) سەردانی بنکەی بەڵگاندن و لێکۆڵینەوەی ژینیان کرد. سدیق ساڵح ئەندامی ئەنجوومەنی بنکەی ژین، کورتەباسێکی لەبارەی چەلاکییەکانی بنکە و بایەخی پاراستنی بەڵگەنامە و دەستنووسی بۆ ڕوونکردنەوە. وەک ڕوونە بنکەی ژین کار بۆ پاراستنی کەرەستەکانی مێژوو دەکا و خوێندکاران و لێکۆڵەرانی ئەم بوارەش پێویستییان بە وەها شوێنێکە بۆ دەستخستنی ئەو کەرەستانە.