سەردانی خوێندکارانی بەشی مێژووی کۆلیجی زانستە مرۆڤایەتییەکان- سەییدصادق/ زانکۆی سلێمانی

خوێندکارانی قۆناغی دووەمی بەشی مێژوو/ ئێوارانی کۆلیجی زانستە مرۆڤایەتییەکان- سەییدصادق/ زنکۆی سلێمانی، لەگەڵ بەڕێز دکتۆر سەلام عەبدولکەریم، سەریان لە بنکەکەمان دا. بەش و یەکەکانی “بنکەی ژین”یان لەگەڵ بەسەرکرایەوە.
پاشان قسەیان سەبارەت بە ئەرک و ئامانج و کارەکانی ژین بۆ کرا و بایەخی مێژوویان وەک بوارێکی گرنگی زانستە مرۆڤایەتییەکان بۆ ڕوون‌کرایەوە. بنکەکەمان خۆشحاڵە بە سەردانی هەمووان و بەتایبەت قوتابیانی تا ئامادەیی و خوێندکارانی زانکۆ وەک توێژێکی کاریگەر و نەوەی داهاتووی کوردەواری..