سەردانی توێژەرەوەی ئەڵمانیایی، دکتۆر باربارا هیننینیگ

ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٣/٥/٨، دکتۆر باربارا هیننینگ، خاوەندی کتێبی بەهاداری “چیرۆکەکانی مێژووی کوردیی عوسمانیی بنەماڵەی بەدرخانی لە پێ‌وشوێنی قۆناغەکانی ئیمپڕاتۆری و پاش‌ئیمپڕاتۆری‌‌دا” (بە ئینگلیزی)، بە یاوەریی بەڕێز دکتۆر عومەر عەبدولوەهاب، سەری لە بنکەکەمان دا.
شادمان‌بوو بە بینینی کۆکراوە گرانبەهاکەی بنکەی ژین (بۆ یەکەم‌جار) وەک سەرچاوەیێکی گرنگی لێکۆڵینەوەی زانستی و خۆماڵی. وایشی چاوەڕوان‌کرد کە بەڕێوەبەرانی بنکە هاوکاری خوێندکارەکانی بن بۆ نووسینی توێژینەوەی زانستی. بەڕێزیان لێکۆڵینەوەیێکی نوێی سەبارەت بە سلێمانی لە دوادواکانی سەدەی نۆزدەهەم تا ١٩١٨ و نەمانی دەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانی لەم ناوچەیە، بەدەستەوەیە؛ لەوڕووەوە هاوکاریی پێویست کرا.