سەردانی بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی

سەعات ١١ی پێش‌نیوەڕۆی یەک‌شەممە ٢٠٢٣/٧/٩ بەڕێز دکتۆر موحسین ئەدیب، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی، لەگەڵ شاندێکی یاوەری، سەری لە بنکەکەمان دا. هەموو یەکە و بەشەکانی بنکەیان لەگەڵ بەسەرکرایەوە. پاشان بەڕێزیان وەک شادمان‌بوو بەم سەردانە و بینینی بەشەکان و ئاگاداربوون لە کاروباریان و کێشە و گیروگرفتەکان، پێشنیازی‌کرد هاوکاریی بنکە بکا بە دابینکردنی چەند کارمەندێکی وەزارەتەکەی بۆ ڕاپەڕاندنی بەشێکی کارە زۆرەکانی ئەم دەزگایە، کە گیرۆدەی دەستی کەمیی کارمەندە. بەڕێوەبەری بنکەیش لای خۆیەوە ئامادەگیی نیشان دا بۆ هاوکاری و ڕاییکردنی ئەو پێویستییانەی وەزارەت کە لە چوارچێوەی تایبەتمەندیی بنکەدان. هەردوو لایش هیواداربوون کە ئەمەودوا پێوەندییەکانیان بگەیێننە ئاستێکی بەرزتر.