سەردانی بەڕێوەبەری دەزگای ئاڤێستا

سەعات یەک‌ونیوی دووشەممە ٢٠٢٣/٥/٢٢بەڕێز عەبدوڵا کەسکین، بەڕێوەبەری دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاڤێستا لە ئەستەمووڵ، لەگەڵ بەڕێز چەکدار ئارکران، سەریان لە بنکەی ژین دا.
سەرباری ئەوە کە زانیاری و ڕاستی و هەندێ ئاماری پێویست لەبارەی بەشەکان و کۆکراوەکانەوە پێشکەش‌کران، بەشەکانیشیان لە نزیکەوە لەگەڵ بەسەرکرایەوە.
جێگەی باسە، بەڕێز عەبدوڵا کەسکین کە دۆستێکی کۆنی بنکەکەمانە، دوایین دیدار و بینینی ئەم دەزگایەی لە ساڵی ٢٠٠٨دا بوو، کاتێک بنکەی ژین زۆر بچووک و تاکە چالاکیی لەچاپدانی کتێب بوو. ئێستە و پاش ئەو گۆڕانکارییە بەرچاوە، شادمان‌بوو کە ئەوەبەدوا گەشەیێکی بنەڕەتیی بەخۆوە دیوە و چالاکییەکانی فراوانتر و گەورەتر بوون و وای لێ‌هاتووە ببێتە ئەرشیفێکی زانستی و متمانەپێکراوی هەمووان بەبێ‌جیاوازی.