سەردانی بەڕێز کامەران ئەحمەد

ڕۆژی چوارشەممە، ٢٣/ ٥/ ٢٠١٨ بەڕێز کامەران ئەحمەد ناسراو بە کامەرانی تاپۆ، سەرمایەداری شاری سلێمانی، بە سەردان هاتە بنکەی ژین. بەڕێزیان پاش بینینی یەک بە یەکی بەشەکان و ئاگاداربوون لە چۆنایەتیی کار و ئەرک و ئامانجەکانی بنکە، سەرسامیی خۆی خستەڕوو، لەو بارەوە کە گەنجینەیەکی وەها بە توانایییەکی کەمی ماددی و مرۆیی بەرهەم هێنراوە. بۆیە -بە سپاسێکی زۆرەوە- هەموو ئامادەیییەکی نیشان‌دا بۆ هاوکاریی بنکە و بەشداری لە پڕکردنەوەی کەم‌وکورتییەکانیدا.