سەردانی بەڕێز پارێزگاری سلێمانی

ڕۆژی چوارشەممەی ڕێکەوتی ٢٠١٨/١٠/٣ شاندێکی بنکە سەری لە بەڕێز پارێزگاری سلێمانی، دکتۆر هەڤاڵ ئەبووبەکر دا. بەڕێوەبەری بنکە سەرەتا لە کار و چالاکی و هێندێ لە کێشەکانی بنکە دووا و داوای کرد پارێزگا نەخشی بەرچاوی ببێ لە ناساندن و هاوکاریی بنکەدا. پارێزگاریش چەند سەرنجێکی بەجێی سەبارەت بە هەمان بابەت ڕوون‌کردەوە و بەڵێنی دا چیی بۆ بکرێ، درێغی لە پشتیوانی و خزمەتی بنکەدا نەکا.