سەردانی بەڕێز وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان

ڕۆژی شەممە ٢٠٢٣/٢/١٨ بەڕێز کاکەحەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان و بەڕێز ئەیووب ڕۆستەم، ڕاوێژکاری وەزارەت، سەریان لە بنکەی ژین دا. دانیشتنێکی تایبەت لەگەڵ بەڕێزیان کرا و گفتوگۆ و باس‌وخواس سەبارەت بە کۆمەڵێک مەسەلەی گرنگ و پێویست کران و بەڕێزیان ئامادەگیی نیشان‌دا کە هەموو جۆرە پشتیوانییەک لە داخوازی و پڕۆژەکانی بنکەکەمان بکا، چونکە دواجار خزمەتێکی گشتیی لێ‌دەکەوێتەوە بۆ کوردەواری. بەڕێوەبەرانی بنکەیش بەگەرمی سوپاسیان‌کرد کە وەزارەتی ڕۆشنبیری هێندەی پێی‌کرابێ، درێغیی لە هاوکاری و بەدەنگەوەهاتنی داواکانی بنکەی ژین نەکردووە.