سەردانی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی سلێمانی

پاشنیوەڕۆی ٢٠١٨/١٠/٣ بەڕێز دکتۆر ڕەزا حەسەن حسێن، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی، سەری لە بنکەکەمان دا. پاش بەسەرکردنەوەی هەموو بەشەکان، داوای کرد پێوەندیی نێوان زانکۆ و بنکە پتەوتر بکرێ و ئامادەگیی نیشان دا کە لەمەودوا ئەو پێوەندییە گەرمتر ببێ و ئەنجومەنی زانکۆیش بێتە سەردانی بنکە و پڕۆژەی هاوبەش لە نێواندا هەبێ و پێکەوە نووسراوێکی لێک‌تێگەیشتن مۆربکەن. بنکەیش، لە لای خۆیەوە، بەڵێنی دا هەموو هاوکارییەکی مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆ بکا و کەرەستە کۆکراوەکانی لە خزمەتی پەرەپێدانی زانست و توێژینەوەی کوردی‌دا بن.