سەعات ١١ی سێشەممە ٢٠٢٦/٤/٢٨ بەڕێز دکتۆر لەتیف ڕەشید، سەرکۆماری پێشووی عیراق، بە یاوەریی بەڕێز د. کاوە جەمال ڕەشید، سەری لە بنکەکەمان دا.
سەرەتا “پیشانگەی فۆتۆ ڕەفیق”ی لەگەڵ بەسەرکرایەوە. پاشان گەلێک باسوخواس سەبارەت بە خەمە هاوبەشەکانی بواری کولتوور کرا و بەڕێزیان قسەی سەبارەت بە چەند پڕۆژەیەکی کولتووریی ئەمەودوای خۆی کرد و ‘ژین’یش ئامادەگیی خۆی نیشان دا بۆ هەر هاوکارییەکی پێویست. جێگەی گوتنە، بەڕێزیان چەند کتێبێکی نایابی بە دیاری پێشکەشی یەکەی کتێبخانەکەمان کرد.