سەردانی بەڕێزان دکتۆر عومەر شێخ‌مووس و دکتۆر جەعفەر شێخولئیسلامی

سەعات دەونیوی ٢٠١٩/١٠/٣٠ بەڕێزان دکتۆر عومەر شێخ‌مووس و دکتۆر جەعفەر شێخولئیسلامی، کە میوانی کۆنفرانسێکی زانستیی زانکۆی سلێمانی بوون، سەریان لە بنکەی ژین دا. هەموو بەشەکانیان لەگەڵ بەسەرکرایەوە و پاشان سەرۆکی بنکە لە دانیشتنێک‌دا کێشە و هەڵەکانی ئێستای بۆ ڕوون‌کردنەوە، کە ڕووی لە زیاتر بە دامەزراوەکردنی بنکە و دابینکردنی پێویستییە مرۆیی و تەکنیکییەکانیەتی بە هاوکاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان. سەرەنجام شادمان‌بوون بە بینینی گەنجینەی کۆکراوەی بنکە و بەڕێز دکتۆر عومەر شێخ‌مووس گفتی دا ئەمەودوا لای خۆیەوە هاوکار و پشتیوان بێ بۆ سەرخستنی یەکجاریی ئەو پڕۆژە نیشتمانییە کە بنکە دەستی داوەتێ.