دەست‌پێشخەرییەکی جوامێرانە

بەڕێز حەمەڕەحیم قادر مستەفای ناسراو بە ڕحیمی جیهاز، پێشمەرگە و خەباتکەری دێرین، ڕۆژی ٢٠٢٣/٨/٢٣ ئامێرێکی داتاشۆی پێشکەشی بەشی (وێنە و دەنگ و ڕەنگ)ی بنکەکەمان کرد. بنکەی ژین لە کاتێک‌دا بە پێزانینێکی زۆرەوە ڕێز لەم دەست‌پێشخەرییە دەنێ، هیوادارە بەڕێزیان لەش‌ساغ و ئاسوودە و بەختەوەر بێ.