دووەم کۆنفرانسی “پێڕستی یەکگرتووی عیراقی”

ڕۆژی هەینیی ڕێکەوتی ٢٩/ ١٢/ ٢٠١٧ دووەم کۆنفرانسی “پێڕستی یەکگرتووی عیراقی” بە دروشمی “الفهرس الوصفي الموحد وسیلتنا لتحقیق التکافل العلمي والثقافي”، لە لایەن بەشی کاروباری فیکری و ڕۆشنبیریی عەتەبەی حوسەینی‌یەوە، بە هاوکاریی ‘الجمعیة العراقیة للتکنولوجیا والمعلومات’، لە هۆڵی ‘سید الأوصیاء’ی شاری کەربەلا بەڕێوەچوو. بەڕێز جەزا ئەحمەد قادر وەک نوێنەری بنکەی ژین بەشداریی تێدا کرد.

پاش وتاری بەڕێزان عەلی فەتلاویی سەرۆکی بەشی کاروباری فیکری و ڕۆشنبیری و دکتۆر عەبوود جوودی حللیی بەرپرسی ئەکادیمیای کەربەلا، ئەم بەڕێزانە لێکۆڵینەوەیان پێشکەش‌کرد:

دکتۆر تەلال نازم زوهەیری- الفهرس العراقي الموحد واستراتیجیة التکافل والتعاون بین المکتبات،

دکتۆر موئەیییەد یەحیا خزەییر- الفهارس الآلیة في المکتبات الجامعیة: تجربة مکتبة الجامعة المستنصریة،

دکتۆر مەهدی تاهیری- تەصمیم وإنشاء الفهارس العالمیة: خطوة فعالة في تطویر التعاون بین المکتبات،

پاشان گفت‌وگۆی ئازاد سەبارەت بە چۆنایەتیی بەکارهێنان و دابەزاندنی زانیاریی سەرچاوەکانی کتێبخانە کرا و خەڵاتی ڕێزلێنان درایە بەشداران.

جێگەی باسە، بنکەی ژین تاکە دەزگای زانستیی بەشداری ئەو کۆنفرانسەیە لە هەرێمی کوردستان، کە زانیاریی ورد و تەواوی سەرجەمی دەستنووس، گۆڤار و ڕۆژنامە و بڵاوکراوەکانی، لەپاڵ ١٠١١ کتێبی عەرەبیی کتێبخانەی خۆیدا -بە سیستمی ئێکزڵ و وردەکاریی بیبلیۆگرافیایییەوە-، پێشکەش بەو پڕۆژەیە کرد، بە ئومێدی ئامادەکردنی زانیاریی تێکڕای کتێبەکانی لە داهاتوویەکی نزیکدا و دابینکردنی زانیاریی پێویست بۆ هەموو لێکۆڵەرەوە و توێژەرەوەیەک.