دامەزراوەی کەریمی عەلەکە و بنکەی ژین

سەعات ٥,10ی پێش‌نیوەڕۆی سێ‌شەممە ٢٠٢٦/٦/٢ نوێنەرانی دامەزراوەی کەریمی عەلەکە و بنکەی ژین جارێکی‌تر لە ژووری کۆبوونەوەی ژین کۆبوونەوە بۆ قسەکردن لەسەر ئەو بۆنەی تایبەت بە دەستنووسە کە هەردوو لا نیازیانە مێزگردێکی بۆ ڕێک‌بخەن.
ناوی کۆمەڵێک پسپۆڕی بوارەکە بۆ بانگهێشتکردن و تەوەرە پێویستەکان -کەم‌وزۆر- یەکلاکرانەوە. ئەنجامدانی کارەکەیش دواخرا بۆ هەڵکەوتنی دەرفەتێکی لەبار، تا پسپۆڕانی بەڕێزی دەرەوە بتوانن بەشداریی تێدا بکەن.