خەڵاتکردنی “بنکەی ژین” لە ڕێ‌وڕەسمی یادی دامەزرانی شاری سلێمانی‌دا

پاش‌نیوەڕۆی دووشەممە ٢٠٢٢/١١/١٤ ڕێ‌وڕەسمی یادی ٢٣٨ ساڵەی دامەزرانی شاری سلێمانی، کە بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی لە تەلاری هونەر سازی‌کردبوو، بەڕێوەچوو. لەو ڕێ‌وڕەسمەدا کۆپییەکی هەم شانۆگەریی “پیسکەی تەڕپیر” کە هونەرمەندی گەورە ڕەحمەتی ڕەفیق چالاک دەری‌هێنابوو و کۆمەڵی هونەرە جوانەکانی سلێمانی بۆ باربووی لێقەوماوانی لافاوەکەی ئەو ساڵەی سلێمانی ڕێکی‌خستبوو و هەم حەوت گۆرانیی ساڵانی شەستی هونەرمەندی ناسراو خودابەخشیو حەمەجەزا، لە لایەن بەڕێزان دکتۆر موحسین ئەدیب، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیریی سلێمانی و محەمەد کوردۆ، جێگری بەڕێوەبەری گشتییەوە، پێشکەش‌کرا بە بەڕێز ڕەفیق ساڵح، بەڕێوەبەری بنکەی ژین، تا لە بەشی “وێنە و دەنگ و ڕەنگ”دا بپارێزرێ.
بەڕێوەبەری بنکەیش سوپاسی ئەم ئاوڕلێدانەوە دڵسۆزانەیەی بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانیی کرد و مژدەی بە هەمووان دا کە بنکەی ژین ساڵی داهاتوو سەرجەمی بەرهەمەکانی ڕەفیق چالاک لە دوو بەرگ‌دا بڵاودەکاتەوە