بەشی تەکنیکی میدیای کۆلیجی تەکنیکی کارگێڕیی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، ڕۆژی ٢٠٢٥/٤/٢٣ ڕێوڕەسمێکی تایبەتی سازکرد بۆ یادی ١٢٧ ساڵەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی. لەو ڕێوڕەسمەدا خەڵاتی بنکەی ژین کرا بۆ خزمەتە زۆرەکانی لە بواری کۆکردنەوە و پاراستن و زیندووکردنەوەی سامانی ڕۆژنامەگەریی کوردیدا و بەڕێز ڕەفیق ساڵح، سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن، ئامادەی کۆڕەکە بوو و خەڵاتەکەی وەرگرت.
ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بنکەکەمان بەگەرمی سوپاسی سەرۆک و مامۆستایانی بەشی تەکنیکی میدیا و سەرۆکایەتیی زانکۆی پۆلیتەکنیک دەکا کە دڵسۆزانە ئاوڕی لە هەوڵ و کۆششەکانی بنکەی ژین داوەتەوە و بەڵێندەدا هێندەی پێیبکرێ درێغی لە خزمەت نەکا و ئەرکەکانی خۆی باشتر و وردتر و لێبڕاوانەتر بەجێبهێنێ. کاری هەمووان بۆ خزمەتی بێغەلوغەشی نیشتمان ڕاستبێ.