بەڕێوەچوونی ڕێ‌وڕەسمێکی “ڕێکخراوی ڕۆشنبیریی جەمال نەبەز”

سەعات ٤ی پاش‌نیوەڕۆی چوارشەممە ٢٠٢١/١٢/١ڕێ‌وڕەسمێکی “ڕێکخراوی ڕۆشنبیریی جەمال نەبەز” لە (هۆڵی پیرەمێرد)ی ناو تەلاری “بنکەی بەڵگاندن و لێکۆڵینەوەی ژین” بەڕێوەچوو. بەڕێزان دکتۆر حەیدەر لەشکری و محەمەدئەمین پێنجوێنی و دکتۆر مەتین یووکسەل و دەوەن مەعرووف، بەڕێوەبەری ڕێکخراو، قسەیان تێدا کرد. خەڵاتی “قەڵەمی زێڕینی جەمال نەبەز” کە لیژنەیێکی سێ‌کەسیی پسپۆڕ دیاریی‌کردبوو، بەخشرا بە مێژوونووسی گەورە دکتۆر جەلیلی جەلیل (تەمەن ٨٦ ساڵە) کە ئێستە لە شاری ڤیەننای وڵاتی نەمسا دەژی، لەبەر خزمەتە زۆرەکانی لە بوارەکانی مێژوو و فۆلکلۆری کوردی‌دا. جێگەی باسە، بەڕێوەبەری بنکەی ژین، بەڕێز ڕەفیق ساڵح، لەبریی مامۆستا جەلیل خەڵاتەکەی وەرگرت. ئەمە و ڕێ‌وڕەسمەکە کە سەعات‌ونیویکی خایاند، بە کۆنسێرتێکی گۆرانیی (گرووپی مۆسیقای لوڕ) کۆتایی پێ‌هێنرا.