بەشداریی بنکەی ژین لە چوارەم کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی لێکۆڵینەوەی کوردی‌دا

چوارەم کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی لێکۆڵینەوەی کوردی، کە زانکۆی کوردستان- هەولێر و ئینستیتووتی کورد لە پاریس، بە هاوکاریی کونسڵخانەی فەرەنسە لە هەولێر، ڕۆژانی ٢٣-٢٠٢٥/٤/٢٤ سازیان‌کردبوو و لە زانکۆی کوردستان بەڕێوەچوو، ژمارەیێکی زۆری توێژەرەوەی خۆجێیی و لە ٢٧ وڵاتی‌ترەوە هاتوو بەشدارییان تێدا کرد.
سدیق ساڵح، بەرپرسی یەکەی لەچاپدان و لێکۆڵینەوە، ڕۆژی ٢٤/٤/٢٠٢٥ لە پانێڵێکی تایبەت‌دا کە ژمارەیەکی زۆری کەسان ئامادەی‌بوون، پوختەیەکی سەبارەت بە کاروبارەکانی بنکەی ژین و ئاڵنگارییەکانی بەردەم پێشکەوتن و گەشەپێدانی پێشکەش‌کرد، کە جێگەی ڕەزامەندی و پەسەندی هەمووان بوو.